بافڵ تاڵەبانی: پشتیوانی پەیامەكەی ئۆجەلان دەكەین
  2025-02-27       286       

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی پێشوازی لە پەیامەكەی ئۆجەلان دەكات و دەشڵێت، یەكێتی پشتیوانی ئەم پەیامە و سەرخستنی هەر هەنگاو و پڕۆژەیەكە كە برایەتی لەنێوان كوردو تورك دەباتە پێشەوە.

ئاوێنە: بافڵ تاڵەبانی لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"پێشوازی لە پەیامەکەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان دەکەین، پێمانوایە پەیامێکی بەرپرسیارانەو پێویستی ئەم قۆناغەیە بۆ یەکخستنی ریزەکانی کوردایەتی و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان لەسەر بنەمای هاوبەشێتی و پێکەوەیی بۆ بنیادنانی داهاتویەکی پرشنگدار و ئارامتر بۆ گەلەکەمان."

وتوشیەتی"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەم پەیامە بە سەرەتا و قۆناغێکی گرنگ دەزانێت و وەک ئەرکێکی نەتەوەیی بەرپرسیار پشتیوانی ئەم پەیامە و سەرخستنی هەر هەنگاو و پرۆژەیەکە کە گیانی پێکەوەیی و برایەتی لەنێوان کورد و تورک دەباتە پێشەوە."

سەرۆكی یەكێتی هیواشی خواستوە هەمو لایەك بەدەم ئەم پەیامەوە بچن و هەنگاوی کرداریی بنێن بۆ گەیشتن بە ئاشتی سەرتاسەری و ئەم دەرفەتە مێژوییە لەدەستنەدەن کە "سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەکەی لە ساڵی 1993ـەوە داناوە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×