سەعدی پیرە: سبەینێ لە سلێمانی شاندی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
  2025-02-21       214       

بڕیارە سبەینێ شەممە، شاندی دانسوتانکاری پارتی و یەکێتی لە بارەی دواین پەرەسەندنەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کۆببنەوە.

ئاوێنە: سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند: سبەینێ شەممە لە سلێمانی هەردوو شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و گفتووگۆ لەسەر دواین پەرەسەندنەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەکەن.

باسی لەوەشکرد: تیمی تەکنیکی یەکێتی و پارتی لە ماوەی ڕابردوودا رەشنوسێکیان وەک ستراتیژی بەڕێوەبردنی حکومەتی داهاتوو ئامادەکردووە و وابڕیارە سبەینێ لە کۆبوونەوەکەدا گفتووگۆ لەسەر ئەو ستراتیژە بکەن کە دەبێتە بناغەیەک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×