2025-02-20   278     
دەستەی کەشناسی عێراق ئاشكرایكرد، تاوه‌کو دوشەممەی داهاتوو بەفرو بارانبارین بەردەوامدەبێت، ده‌شڵێت:"پله‌كانى گه‌رماش زۆر داده‌به‌زن".
ئاوێنە: دەستەی کەشناسی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى:"کەشی سبەینێ هەینی لەهەرێم‌و عێراق، ئاسمان ڕون دەبێت دواتر دەبێتە هەور، لەگەڵ هەورە تریشقە لەچەند ناوچەیەک، هه‌ر سبه‌ینێ پلەکانی گەرما لەهەولێر دەبێتە 11 پلەی سیلیزی، لەسلێمانیش دەگاتە 9، لەنەینەواو کەرکوک دەبێتە 12 پلەی سیلیزی".
وه‌كو ده‌سته‌كه باسیكردوه، "له‌ڕۆژی شەممەی داهاتوه‌وه کەشوهەوا لەعێراق‌و هەرێم گۆڕانكاریى به‌سه‌ردادێت، سه‌ره‌تا ده‌بێته هه‌ورى ته‌واو، دواتر بارانبارین ده‌ستپێده‌كات‌و به‌فریش لەناوچە شاخاوییەکانی کوردستان، ئەو کەشەش تاوه‌کو ڕۆژی دوشەممەی داهاتوو بەردەوامدەبێت".
لاى خۆیشیه‌وه به‌شى پێشبینیه‌كان له‌وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن ئاشكرایكردوه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکاندا لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر لەناوچە سنورییەکان‌و پلەکانی گەرماش بەڕێژەیەکی بەرچاو (4-6) نزمدەبێتەوە بەراورد بەتۆمارکراوەکانى دوێنێ چوارشه‌ممه.