شارەزایەکی کەشناسی، بۆ خۆپارێزی لەسەرما و سۆڵەی هەفتەی داهاتو ڕێنمایی هاوڵاتیان دەکات
  2025-02-20       186       

شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری كەشناسی لەبارەی رەوشی كەشوهەوای رۆژانی داهاتو هۆشداری دەدات و داواشدەكات، هاوڵاتیان بۆ خۆپارێزی لەسەرما و سۆڵەی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینە چاوەڕوانكراوەی چەند رۆژی داهاتو، شەش رێنمایی جێبەجێبكەن.

شاڵاو هیدایەت لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، "بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە، لە هەفتەی داهاتوەوە تەواوی ناوچەكانی هەرێم دەكەونە ژێر كاریگەری تۆپەڵە هەوایەك بەهێزی قوڵی ساردی جەمسەریەوە ڕۆژانی 23 و 24 و 25 ی مانگ، كاریگەری بارستە هەواكەش لەلوتكەدا دەبێت لەتەواوی ناوچەكان، پلەكانی گەرما دێتە ژێر سفر پلەی سیلیزیەوە".

باسی لەوەشكردوە، لەزۆرێك ناوچەكان پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە و ئەگەری زوقم (شەختەو بەستن)ی زۆر هەیە.

پێویستە ئەم ڕێنمایانە جێبەجێبكەن:

یەكەم:

پێویستە ئەنتی فرێز بكەنە ئۆتۆمبێلەكانتان و لە گەراج ئۆتۆمبیلەكانتان ڕابگرن.

دوەم:

ئەو درەخت و بەربوبومانەی كەهەستیارن و خۆراگر نین بۆ زوقم شەختە بەستن، پێویست دایان بپۆشن

سێیەم:

پێویستە بۆڕی و بەلوعەكان بەتایبەت ئەوانەی لەدەرەوەن دایان بپۆشن، ئاوی پێویست لەژورەوە دابنێن و ئیحتیادی خۆتان بكەن.

چوارەم:

زۆر پێویستە پشو ڕابگەیەنرێت بەتایبەت بۆ خوێندنگەكان

پێنجەم:

بەهەمو شێوەیەك خۆبەدور بگرن لەناوچە شاخاویەكان و ڕێگاكانی شاخاوی بەكارمەهێنن بەهۆی شەختەو بەستی زۆرو بەفرەوە 

شەشەم:

جلوبەرگی ئەستورو باش بپۆشن و شوێنی خۆتان و ئاژەڵ و پەلەوەرەكانتان بەگەرمی داپۆشن. 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×