پۆلیسی ئه‌مریكا له فلۆریدا ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی ڕاگه‌یاند كه ته‌قه‌ی له ئۆتۆمبێلێك كردوه كه دو پیاوی ئیسرائیلی هه‌ڵگرتبو و پێیوابوه فه‌ڵه‌ستینی بن، له‌ئێستاشدا تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتن‌یان تۆمه‌تبار كراوه.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆیته‌رز له ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بڵاویكردۆته‌وه، تۆمه‌تباره‌كه ناوی مۆردخای برافمان، ته‌مه‌نی 27 ساڵه، تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتن تۆمه‌تباركراوه.
به‌رپرسێكی پۆلیس ئه‌و هه‌واڵانه‌ی پشتڕاستكرده‌وه، تۆمه‌تباره‌كه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ پۆلیس ڕایگه‌یاندوه‌كه له‌كاتی لێخوڕینی بارهه‌ڵگره‌كه‌ی له میامی بیچ، دو كه‌سی بینیوه كه پێیوابو فه‌ڵه‌ستینین، بۆیه وه‌ستاوه و ته‌قه‌ی لێكردون بۆئه‌وه‌ی بیانكوژێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیس، ئه‌و دو قوربانییه ڕزگاریان بوه، یه‌كێكیان گوللـه به‌ر شانی كه‌وتوه و ئه‌وی دیكه‌شیان گوللـه به‌ر پێشه‌وه‌ی قۆڵی كه‌وتوه، ئه‌وان گه‌شتیاری ئیسرائیلن نه‌ك فه‌ڵه‌ستینی.
داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن، له سه‌ره‌تای شه‌ڕی ئیسرائیله‌وه كه هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه، دژی غه‌ززه، دوای هێرشه‌كه‌ی 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023 ڕق و كینه‌ی دژه موسڵمان، دژه فه‌ڵه‌ستین و دژه جوله‌كه له ئه‌مریكادا زیادی كردوه.