كۆبونه‌وه‌ی شاندی ئیمڕاڵی و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد، ئه‌وه‌ش دوه‌مین كۆبونه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی باكوری كوردستانه له هه‌رێم دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی كۆبوه‌وه.
ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له بیانه‌ی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشوازیكرد له شاندی ئیمڕاڵی به سه‌رۆكایه‌تی پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئوندەر و شاندی یاوه‌ریان، شانده‌كه بیروبۆچونی خۆیان له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی و پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و وردەكاری و ئەنجامی دیدارەكانیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ده‌خه‌نه‌ڕو.
ئه‌وه دوه‌مین كۆبونه‌وه‌ی شاندی ئیمڕاڵییه له هه‌رێمی كوردستان و دوێنێش لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبوەوە، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا زانیاری له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه‌یان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌خه‌نه‌ڕو.
نێچیرڤان بارزانی دوێنێ له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ئه‌وان (شاندی ئیمڕاڵی) به په‌یامی به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه هاتون، له‌وێوه ده‌چنه سلێمانی، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه بزانین په‌یامه‌كه چی په‌یامێكه، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین په‌یامی ئاشتی بێت بۆ سه‌قامگیری بێت بۆ توركیا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "په‌یامه‌كه‌ی ئیمڕاڵی زیاتر بۆ په‌كه‌كه ده‌بێت، هیوادارین گوێبیستی بانگه‌وازی ئاشتی بین له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئۆجه‌لانه‌وه، هیوادارین په‌كه‌كه هه‌ڵوێستی هه‌بێت و پێشوازی لێبكات".
شاندەکه‌ی ده‌م پارتی پێكهاتوه له پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە وان، سری سورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، گوڵجان کاچماز ساییغیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە وان، محەمەد کاماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ئامەد، بەردان ئۆزتورک، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ئامەد، کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) و شاندێک لە پارێزەرانی ئۆجەلان.