کێشەکەی نێوان کوێخا دێرین و سەرمایەدارەکەی سلێمانی لە نیوەرۆ خوانێکدا لەماڵی کۆسرەت رەسوڵ بە "سوڵحی عەشایەری" کۆتایپێهات و ڕێککەوتنکرا.
ئاوێنە: ئەمڕۆ لە ماڵی كۆسرەت رەسوڵ عەلی لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی سیاسی و كۆمەڵایەتی، كێشەكەی كوێخا دێرین عوزێری و سەرمایەدارەكەی سلێمانی (حاجی كامیل) چارەسەركرا كە ساڵی رابردوو تەقە لە كوڕەكەی كراو هەردوو قاچی سكێندرا.
بەپێی زانیارییەکان، بەئامادەبونی ژمارەیەک سەرمایەدار و کەسایەتی و ریش سپی دوای ساڵیک بەسەر روداوای تەقەکردن لەکوری سەرمایەدار (حاجی کامیل) ئەمڕۆ لەماڵی کۆسرەت رەسوڵ عەلی دانیشتنی کۆتایکرار و ڕێککەوتنەکە بەمشێوە ئیمزا کراوە:
یەکەم/ ماڵی حاجی کامیل سکاڵا یاساییەکە بکشێنەوە.
دووەم/ سەرجەم دەستگیراکراوەکان ئازاد بکرێت.
سێهەم / ئەو پارەی وەرگیرابوو پێویستبوو بیگەرێنێتەوە ئەحمەدی کوڕی حاجی کامیل لەدانیشتنەکەدا لێخۆشبوونی لەوبڕە پارە ڕاگەیاندوەو کێشەکە کۆتایهات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵێك بەرلە ئێستاو لە ١٢ شوباتی ٢٠٢٤ هێزێكی كۆماندۆ چوونە سەر قەڵاكەی كوێخا دێرین عوزێری و تەقادیانەوە، بە بیانووی ئەوەی چەكدارەكانی كوێخا دێرین تەقەیان لە كوڕی سەرمایەدارێك كردووەو داوای سەرانەیان لێكردووەو هەردوو قاچیان شكاندووە.