سوریا چەكدانان بۆ بەشداری هەسەدە لە كۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی دەكاتە مەرج
  2025-02-13       752       

حەسەن دغێم، وتەبێژی لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سوریا رایگەیاند، تاوەکو ئەوکاتەی هەسەدە چەکیان هەڵگرتبێت، لە چوارچێوەی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سوریا نابن.

ئاوێنە: حەسەن دغێم، وتەبێژی لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سوریا، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"تاوەکو ئەوکاتەی هەسەدە چەکیان هەڵگرتبێت لە چوارچێوەی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سوریا نابن."

جەختیشی كردەوە كە هیچ گروپێك كە چەكدار بێت لەچوارچێوەی كۆنگرەكەدا جێی نابێتەوە.

وتیشی"لیژنەکە رەچاوی هەمەڕەنگی سوریا و دیالۆگی ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان دەکات، نەک نمایشی سەربازی. هیچ دەرفەتێک بۆ تائیفەگەری نییە لە کۆنگرەکەدا و ئامانجمان پاراستنی یەکپارچەیی خاک و گەلی سوریایە."

ئاماژەی بەوەشدا "کاتی کۆنگرەکە و ژمارەی بەشداربوان هەموی جێهێڵدراوە بۆ گفتوگۆ و لە رۆژانی ئایندەدا رادەگەیەندرێت. لیژنەکە لە کۆتاییدا راسپاردەی خۆی بڵاودەکاتەوە نەک بڕیار، پەیڕەوی نێوخۆی خۆیشی دەنوسێتەوە."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ چوارشەممە، لیژنەیەکى حەوت کەسی بۆ  ئامادەکاریى کۆنگرەى دیالۆگى نیشتمانى سوریا پێکهێندرا، بەڵام هیچ کوردێک لە لیژنەکەدا نییە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×