ترەمپ: فەلەستینییەكان مافی ئەوەیان نییە بگەڕێنەوە بۆ غەززە
  2025-02-10       408       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لە چوارچێوەی پێشنیارەكەیدا بۆ وەرگرتنی كەرتی غەززە، فەلەستینییەكان مافی گەڕانەوەیان بۆ غەززە نییە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز، ئاماژەی بەوەداوە كە پێی وایە دەتوانێت لەگەڵ ئوردن و میسر رێكبكەوێت بۆ ئەوەی ئاوارەكانی غەززە وەربگرن و وتیشی، ئەمریكا "ساڵانە ملیاران دۆلار" دەداتە ئەو دو وڵاتە.

كاتێك پرسیاری ئەوەی لێكرا كە ئایا فەلەستینییەكان مافی ئەوەیان هەیە بگەڕێنەوە بۆ غەززە، ترەمپ وتی"نەخێر. شتی وا ناكەن چونكە دەبنە خاوەنی شوێنی نیشتەجێبون زۆر باشتر."

وتیشی"من قسە لە بارەی دروستكردنی شوێنێكی هەمیشەیی دەكەم بۆیان."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×