لە منبج ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە و قوربانی هەیە
  2025-02-03        

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە منبجی ڕۆژهەڵاتی حەلەب ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە و لە ئەنجامدا حەوت كەس كوژران و ١٤ كەسی دیكە برینداربوون، كە زۆربەیان ژنن، دواتر بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە حكومییەكانی شارەكە.

ئاوێنە: میدیا عەرەبییەكان بڵاویان كردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە منبجی ڕۆژهەڵاتی حەلەب ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە و لە ئەنجامدا حەوت كەس كوژران و ١٤ كەسی دیكە برینداربوون، بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە حكومییەكانی شارەكە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكە لە نزیك ئۆتۆمبێلێك تەقییوەتەوە، كە ژن و كچانی كرێكاری تێدابووە و پێدەچێت ژمارەی كوژراوان بەرزبێتەوە، چونكە برینی هەندێك لە بریندارەكان سەختە.

لە هەندێك پەیجی سۆشیال میدیا بانگەوازێكی بەپەلەیان ئاراستەی هاوڵاتیان كردووە لە ناوچەكە بۆ ئەوەی دەستبەجێ بچنە نەخۆشخانە خوێن ببەخشن.

سەرەتای ئەم هەفتەیەش ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناوەندی شاری منبج تەقییەوە بەهۆیەوە سێ هاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و شەش هاوڵاتی دیكە برینداربوون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×