نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ فایەق زیدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، داوای كرد ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ڕۆڵى خۆى له دابينكردنى ماف و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا بگێڕێت.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه لە بەغدا، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دادوەر فایەق زیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەريی عێراق، کۆبوەوە.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بيروڕايان ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق به‌گشتى گۆڕييه‌وه و گرنگيی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە چارەسەرکردنی كێشه‌كانى وڵات‌دا، به‌تايبه‌تيش كێشه‌كانى نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوتوێ کران.
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرنگيى ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى عێراق بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى دادپەروەری و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە پشتبەستن بە دەستور و یاسا کارپێکراوەکان کردەوە، بە شێوەیەک کە خزمەتی بەرژەوەندی و سەقامگیريی وڵات بکات.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه نێچیرڤان بارزانی "سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى ئه‌نجومه‌ن و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق له پشتگيرى و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دوپات كرده‌وه و ستايشى كار و ڕۆڵى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراقى كرد. هه‌روه‌ها داواى كرد ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ڕۆڵى خۆى له دابينكردنى ماف و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا بگێڕێت."
هەروەها بەپێی راگەیەندراوەكە، لای خۆیەوە، فایەق زیدان جەختی لەسەر گرنگيی سەروەريی یاسا لە چارەسەرکردنی پرسە نیشتمانییەكان کردەوە، هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوە کرد کە ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هەمیشە هەوڵ دەدات فاکتەرێک بێت بۆ نزیکبونەوەی نێوان لایەنە جیاوازەکان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.