پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەموواری یاسای بودجە دەكات
  2025-01-13       187       

پەرلەمانی عێراق كارنامەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە، بڕیارە خوێندنەوە یەكەم بۆ پێشنیارە یاسای كۆمەڵكوژی ئێزدی بكات، هەروەها دەنگدان بۆ پرۆژە یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دەكرێت.

ئاوێنە: بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ناوەڕۆكی كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، کە تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ خوێندنەوەی دەنگدان بە ١٠ پرۆژە یاسا كۆدەبێتەوە، یەكێك لەوانە، دەنگ بە پرۆژە یاسای هەموواری دووەمی یاسای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دەدرێت، هەروەها دەنگ بە پرۆژە یاسای هەموواری چوارەمی یاسای بەرهەمهێنانی پیشەسازی دەدرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە دانیشتنی ئەمڕۆ پەرلەماندا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان دەكات، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ هەموواری یاسای بودجە دەكرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر لە كۆبوونەوەكەدا دەنگدان بۆ پرۆژە یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دەكرێت، هەروەها خوێندنەووەی یەكەم بۆ یاسای پاراستنی كەمینەكان دەكریت.

بڕیارە كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی عێراق كاتژمێر ٠١:٠٠ـی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەبچێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×