حكومەتی هەرێم و نوێنەرانی كورد لە بەغدا كۆدەبنەوە
  2025-01-10       223       

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەریەكە لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، سبەی شەممە لەگەڵ نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەرجەم لایەنەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبنەوە، دەشڵێن، "کۆبونەوەکە تایبەتە بە پرسی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێم".

ئاوێنە: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەی شەممە کاتژمێر 10:00 لە شاری هەولێر بە ئامادەبونی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لەحکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەرجەم لایەنەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەولێر كۆبونەوەیەكی نا ئاسایی ئەنجامدەدرێت. 


ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبونەوەكە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەبێت و هەریەكە لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم ئامادە دەبن. 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وتەبێژی حکومەتی هەرێم، بابەتی کۆبونەوەکە تایبەتە بە پرسی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵی.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×