بەرگری شارستانی سووریا بڵاوی كردەوە، لە بۆنەیەكی ئاینیدا لە مزگەوتی ئومەوی دیمەشق بەهۆی قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆوە سێ ژن گیانیان لەدەستدا و پێنج ژن و منداڵی دیكە برینداربوون، كە هەندێكیان حاڵەتی شكاندنیان هەبووە.
ئاوێنه: بەرگری شارستانی سووریا سەبارەت بە گیان لەدەستدانی چەند كەسێك لە ئومەوی دیمەشق هەوڵەكانیان بۆ ڕزگاركردنی چەند كەسێكی دیكە، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە كه تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ لە بۆنەیەكی ئاینیدا لە مزگەوتی ئومەوی دیمەشق قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆ درووست بوو، لە ئەنجامدا سێ ژن گیانیان لەدەستدا و پێنج ژن و منداڵی دیكە برینداربوون.
ئاماژە بەوەشكراوە، تیمەكانمان فریاگوزاری سەرەتایییان پێشكەش بە بریندارەكان كرد و توانیان تەرمەركانیانیش دەربهێنن.
لە كۆتایشدا دەڵێن: پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری قوربانیان دەكەین، هەروەها نزای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەكەین.