بڕیارەی رۆژی یەكشەممەی داهاتو پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی فەرمانبەران بكات. پەرلەمانتارێك دەڵێت، لە هەموارەكەدا پێشنیار كراوە تەمەنی خانەنشینبونی فەرمانبەران بكرێتەوە بە 63 ساڵ.
ئاوێنە: بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتو پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە كە یەكێك لە بڕگەكانی كۆبونەوەكە ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەكەمە بۆ پێشنیارە یاسای هەمواری یاسای خانەنشینی و هەموارەكانی.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا لەوبارەیەوە وتویەتی، خاڵی سەرەکی هەموارەکە تایبەتە بە تەمەنی خانەنشینی و پێشنیارەکە بۆ ئەوەیە تەمەنی خانەنشینبونی فەرمانبەران لە کەرتی گشتی بکرێتەوە بە 63 ساڵ کە لە ئێستاداو بەهۆی هەمواری یەکەمی یاساکە لە ساڵی 2019 کراوەتە 60 ساڵ.