2025-01-09   531     
سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئاینیی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەمیندارى پێشوترى گشتیی حزبوڵڵاى لوبنانی دەداتەوەو ڕایدهگهیهنێت، "کورد سەری مار نییە، بەڵکو قوربانیی ژەهری مارەکانە".
ئاوێنە: عەبدوڵڵا وەیسی سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینیی هەرێم ڕایگهیاند، "بەدرێژایی سەدەی ڕابردوو، مافی کورد پێشێلكراوەو لەهەر چوار پارچەی کوردستان توشی نەهامەتیی گەورە هاتوە، کە سەرچاوەو پاڵنەری ئەو ماڵوێرانییە، عەقڵیەتی شۆڤێنیو تایهفەگەریو دیكتاتۆرییەت بوە".
وهكو وهیسى وتویهتى، "بەهەموو پێوەرە ئاسمانیو زەوینییەکان، کورد وەک سەرجەم نەتەوەکانی دیکە مافی خۆی هەیە داوای ماف بکات، دروشمو وتاری دژە کوردو وەسفکردنی بەسەری مار، بیرکردنەوەیەکی شۆڤێنیانەیەو ئاگری فیتنەو دووبەرەکی خۆشدەکات".
لەکۆتایی قسەکانیشدا وتی، "کورد سەری مار نییە، بەڵکو قوربانیی ژەهری مارەکانە".
پێشتر سوبحى تهفیلی ئەمیندارى پێشوتری حزبوڵڵاى لوبنانى لەوتارێکدا باسی لەوەکردبوو، "ڕێگەم پێبدەن بەسوریا بڵێم سەرى مارە کوردییەکەى خۆى ببڕێت، ئەگەر سەرى مارە کوردییەکە ببڕدرێت، هەموو شتێک لەسوریا کۆتایی دێت، لەسوەیداو ناوچەکانى دیکە ئەو دەنگە نەشازانە نامێنن".