عێراق دەیەوێت لەساڵی 2025دا بوارە ئاسمانییەکەی بەهێزترین سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی بپارێزێت، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقیش گهیشتنى سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوى بۆ عێراق ڕاگهیاند.
ئاوێنە: لیوا تەحسین خەفاجی سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، گەیشتنی سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوی لەکۆریای باشورەوە بۆ عێراق ڕاگەیاندو ئاماژەی بەوەدا، ساڵی 2025 تواناکانی بەرگریی ئاسمانیی عێراق بەچەکی پێشکەوتوو بەهێزتر دەکرێت.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق جەختیشیکردوهتەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمساڵ گرێبەستی نوێی چەک ئەنجامدەدات، لەوانە چەندین گرێبەست لەبوارەکانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی، هێزی ئاسمانییو فڕۆکەوانیی سوپا.
ڕونیشیکردەوە، سیستمە نوێیەکە بۆ چارەسەرکردنی ئامانجە ئاسمانییەکان بەکاردەهێنرێت، ئەمە جگە لەواژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ فەرەنسا بۆ دابینکردنی هەلیکۆپتەری فرە ڕۆڵ بۆ دابینکردنی پاڵپشتیی لۆجستییو هەڵگرتنی هێزی ئاسمانیی، جگەلەوەی سیستەمی ڕاداریی پێشکەوتوو هاوردە دەکرێت بۆ بەرزکردنەوەی توانا بەرگرییەکان.
خەفاجی ئاماژەی بەپاڵپشتی محهمهد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان کردوە بۆ پەرەپێدانی تواناکانی سوپاو دابینکردنی نوێترین چەک بۆیو تەرخانکردنی پارەی پێویست بۆ ئەو گرێبەستانە.