ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، تەمەنی كاركردنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی بۆ ماوەی دو ساڵ درێژكردەوە.
ئاوێنە: ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە نوسراوێكدا رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە درێژكردنەوەی ماوەی كاركردنی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ ماوەی دو ساڵ كە وادەی درێژكردنەوەكەش لە 7/1/2025 بۆ 6/1/2027 دەبێت.
ئەوەشی خستۆتەڕو، بڕیاری درێژكردنەوەكە بە رێككەوتنی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دراوە.
لەگەڵ ئەوەش وتویەتی، پەرلەمانی عێراق بەپێی ئەو دەسەڵاتە تەشریعییەی كە هەیە، دەتوانێت یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ژمارە 31ی ساڵی 2019 هەموار بكاتەوە.