دادگای باڵای تاوانەکانی نیویۆرک بێتاوانیی ترەمپی راگەیاند و بڕیاریدا بەبێ هیچ سزایەک ئازادی بکات.
ئاوێنە: ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە بەردەم دادگای باڵای تاوانەکانی ئەمریکا ئامادەبوو بۆ کۆتابڕیاری دادگا لە بارەی ئەو 34 تۆمەتەی ئاراستەی کرابوون.
دادگا بێتاوانیی ترەمپی راگەیاند و بڕیاریدا بەبێ هیچ سزایەک ئازادی بکات، بەڵام ترەمپ وەک یەکەم سەرۆکی ئەمریکا لە ئۆفیسی سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکاردەبێت کە لەنێو زانیارییە کەسیی و مێژووییەکەیدا پێشینەی تاوانی هەبێت.