وەزیرانی دەرەوەی سوریاو ئێران لەبەغدا کۆدەبنەوە
  2025-01-10       294       

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریاو عەباسی عێراقچی لەچەند رۆژی داهاتوودا لەبەغدا کۆدەبنەوە.

 

ئاوێنە: بەپێی هەواڵی رۆژنامەی "الاخبار"ی لوبنانی، ئەسعەد شەیبانی وەزیری نوێی دەرەوەی سوریا بەم نزیکانە سەردانی عێراق دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆسیەی ئەمنی‌و سیاسی هاوبەشی هەردوو وڵات، هاوکات عەباسی عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەکات‌و وا چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەو دوو وەزیرەدا ئەنجام بدرێت، کە بە"سەرەتای ئاشتەوایی نێوان هەردوو وڵاتی سوریاو ئێران" دادەنرێت.

چەند سەرچاوەیەکی عێراقی بەڕۆژنامەکەیان راگەیاندووە کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەردانەکەی ئەمدواییەی بۆ تاران لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لەوانە وەزیری دەرەوە، دۆسیەی لێکنزیککردنەوەی ئێران‌و ئیدارەی نوێی سوریای تاوتوێ کردووەو لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەبەغدا رێککەوتون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×