ئەنجومەنی سەربازی سریانی سەر بە هێزەكانی سوریای دیموكرات پێشوازی لە شاندێكی تیمی كاروباری مەدەنی ئەمریكا لە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد.
ئاوێنە: وتەبێژی فەرمی ئەنجوومەنی سەربازی سریانی، ماتای حەنا، سەردانەكەی بە باش و بەرهەمدار وەسف كرد و ئاماژەی بەوەدا لە كۆبوونەوەیەكدا تیشك خرایە سەر پێویستی گەیاندنی هاوكاری بە هەموو گەلانی ناوچەی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
ئاماژەی بەوەشكرد، گفتوگۆیان لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە هاوكاریكردنی ئاوارەكان كردووە، هەروەها پێكەوە كاركردن بۆ دامەزراندنی پڕۆژەیەك كە خزمەت بە كۆمەڵگا بكات لە بوارەكانی پزیشكی و خزمەتگوزاریدا.
هاوكات شاندەكە سەردانی ڕێكخراوی فریاگوزاری و گەشەپێدانی خاچی سوری كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ڕێگاكانی گەیاندنی یارمەتییە پزیشكییەكان و دەرمان ڕێگەی عێراقەوە.