بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 4ی 1 تا 10ی 1ی 2025، زیاتر لە 5.7 ملیار دینارە كە 83%ی نەختینەیە.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 4ی 1 تا 10ی 1ی 2025، زیاتر لە 5 ملیارو 734 ملیۆن و 282 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 4 ملیارو 747 ملیۆن و 387 هەزار دیناری واتە 83%ی نەختینەیەو هەروەها 986 ملیۆن و 895 هەزار دیناری واتە 17%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.