رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپە كۆبونەوە. بەپێی میدیای توركیا باسیان لە پڕۆسەی چارەسەری پرسی كورد كردوە.
ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی بزوتنەوەی نەتەوەیی مەهەپەی لە ماڵەكەی لە ئەنقەرە كرد.
ئەردۆغان و باخچەلی دوای وێنەگرتن، چونە نێو ماڵەكەی باخچەلی و لەپشت دەرگا داخراوەكانەوە بۆ ماوەی 40 خولەك كۆبونەوە.
بەپێی میدیاكانی توركیا كارنامەی كۆبونەوەكەی باخچەلی و ئەردۆغان، باسكردنی پرۆسەی چارەسەری پرسی كوردی لەخۆگرتوەو هەروەها باسیشیان لە دۆخی سوریا كردوە.
هێشتا بەڕەسمی هیچ لایەكیان ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی نەخستۆتەڕو.