2025-01-09   155     
لەناو بەلەمێکی کۆچبەراندا لەنزیک دورگەی لانزارۆتی لەئۆقیانوسی ئەتڵەنتی کۆرپەیەک لەدایکبوو.
ئاوێنە: بهگوێرهى ههواڵێكى ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، لەبەلەمێکی کۆچبەراندا لەنزیک دورگەی لانزارۆتی لەئۆقیانوسی ئەتڵەنتی کۆرپەیەک لەدایکبوە، بەلەمەکە 60 کەسی هەڵگرتبوو کە 14 ژنو چوار منداڵیشیان لەگەڵدا بوە.
کاپتنی کەشتیی فریاگوزاریی کە بەهانای بەلەمەکەوە چوه بهڕۆژنامه بهریتانیهكهى وتوه، "کاتێک گەیشتینە بەلەمەکە، کۆرپەکە لەدایک بوبوو، دایکەکەی لەباوەشی گرتبوو، ئێستاش دایکو کۆرپەکە تەندروستیان جێگیرو زۆرباشه".
ئهوهشى باسكردوه، "دایکەکە، لەناو قەرەباڵغیی سەرنشینانی بەلەمەکدا ڕاکشابوو، خۆشحاڵ بوو بەوەی کۆرپەکەی سەلامەتە".
دوورگەی لانزارۆتی دەکەوێتە بەرامبەر کەناراوەکانی مەغریبو سەر بەئسپانیایە، ساڵانە، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی ئەفریقیا بۆ گەیشتن بەوڵاتانى ئەوروپا، ئەو دورگەیە وەک وێستگەیەک بەکاردەهێنن، ساڵی 2024ش زیاتر لە 47 هەزار کەس بەڕێگەی قاچاخ گەیشتونەتە ئەو دورگەیە.