هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لە راگەیاندراوێکدا نوێترین ئاماری روبەڕووبونەوەکانیان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا راگەیاند.
ئاوێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” راگەیاند، بەشێک لە هێزەکانمان لە باکوری بەنداوی تشرین، روبەڕووی هێرشێکی تری گرووپە چەکدارە بەکرێگیراوەکانی سەربە تورکیا بوونەوە و توانییان دوو ئۆتۆمبێلیان لەناوببەن کە هەڵگری “چەکی قورس” بوون.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سوپای تورکیا لەرێگای هێرشی ئاسمانییەوە ژمارەیەک هێرشی کردە سەر بەنداوی تشرین و مەترسی لەسەر بەنداوەکە دروستکردووە.