وەزارەتی بەرگریی فینلەندا، ئەمڕۆ چوارشەممە، گەڕانەوەی تەواوی سەبارزانی وڵاتەكەی لە عێراقەوە راگەیاند. سەربازانی فینلەندی لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق بون.
ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی وتوە، وێڕای كۆتاییهاتنی بەشداری وڵاتەكەی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش، كاریگەرییەكانی بەشێوەیەكی بەرچاو دەمێننەوە كە هێزەكانیان بەشدار بون لە مەشق و راهێنان بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق.
ئەوەشی خستۆتەڕو، لەگەڵ هێوربونەوەی دۆخەكە لەساڵی 2019، رۆڵی هێزەكانی فینلەندا لەعێراق لە مەشق و راهێنانەوە گۆڕا بۆ راوێژكاری و راوێژكارە سەربازییەكانی فینلەندا پشتیوانیان لە پەرەپێدانی توانای هێزە ئەمنییەكانی عێراقدا كرد.
جەختیشی كردۆتەوە كە وێڕای كۆتاییهاتنی بەشداری فینلەندا لە ئۆپەراسیۆنەكانی دژبە داعش، بەڵام وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی و پەرەپێدانی كەرتی ئەمنی لەعێراق ئەوەش لەڕێگەی بەشدارییەوە لە ئەركی ناتۆ لە عێراق.