مەزڵوم عەبدی پەیامێکی چارەنوسسازی راگەیاند
  2024-12-14       5379       

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکدا داوا دەکات لە قۆناغی دوای رژێمی بەشار ئەسەد، لایەنە کوردییەکان یەکگرتوو بن و "دوور لە بەرژەوەندییە حیزبییەکان" کار بکەن.
 
ئاوێنە: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە پلاتفۆڕمی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت "یەکێتیی نیشتمانیی کورد لە سوریا بووەتە پێویستییەکی مێژوویی و بۆ وەلامدانەوەی مەترسییەکانی ئەم قۆناغە".
 
مەزڵوم داوا لەلایەنە کوردییەکان دەکات، خۆیان لەبەرژوەندیی حیزبی بەدووربگرن و بەشێوەیەکی ئەرێنی بەدەم بانگەوازە میلییەکان بۆ گفتوگۆ و یەکخستنی هەڵوێستەوە بڕۆن.
 
هەروەها داوا لە هەموو لایەک دەکات "مامەڵەی ئەرێنییان لەگەڵ هەوڵەکانی ئێستا بۆ بەدیهێنانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد هەبێت، بۆ ئەوەی بگەن بە هەڵوێستێکی پشتیوانیکار لە گفتوگۆی سوری و بەشداریکردن لە بنیاتنانی داهاتووی سوریایەکی دیموکراتی فرەڕەنگ.

ئەمەش لەکاتێکدا، لایەنەکانی سوریا لە دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە هەوڵدان سیستمێکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی وڵاتەکە دابنێن.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×