تورکیا ئاگربەستی لەگەڵ هەسەدە رەتکردەوە 
  2024-12-14       1946       

وابڕیاربوو کە بە نێوەندگیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، ئاگربەستێک لەنێوان هێزی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) و تورکیا لە سوریا بکرێت، بەڵام بەهۆی هەڵوێستەکانی تورکیاوە ئاگربەستەکە جێبەجێنەکرا.

ئاوێنە: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە بەرنامەیەکی کەناڵی ڕۆناهی تیڤی ئاشکرایکرد "بە نێوەندگیریی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی، ئاگربەستێک لەنێوان هەسەدە و تورکیا دەکرێت"، هەروەها وتیشی "ئێمە ئامادەین بۆ گواستنەوەی گۆڕی “سلێمان شا” هەر کارێک پێویست بێت ئەنجامی بدەین".

بەپێی زانیارییەکان، بۆ ئەوەی گۆڕی سوڵتان “سلێمان شا” بگوازنەوە بۆ مەزارگە سەرەکییەکەی لە سنوری قەرەقۆزاقی باشوری ڕۆژئاوای کۆبانێ، چاوپێکەوتن ئەنجام دراوە، بەڵام تورکیا داوایکردووە لەم ناوچەیەدا یەک کیلۆمەتر زەوی پێ بدرێت و بارەگا دروستبکات و چەکی قورس جێگیر بکات، بەهۆیەوە رێککەوتن دروست نەبووە و بەم شێوەیە ئاگربەستەکە جێبەجێ نەکرا.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×