میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بەغدا دوای ناردنی ٤٣٠ ملیار دینار بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە، هەر ئەمڕۆ ٧٩٥ ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی مانگی ١١ دەنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان.
ئاوێنە: ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ٤٣٠ ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێم.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەر ئەمڕۆ بەغدا بڕی ٧٩٥ ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی مانگی ١١ی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.
دەشڵێت: دوای ناردنی ئەو گوژمە پارانە، کورتهێنان لە مووچەدا تەنیا ١٠٠ ملیار دینار دەبێت و حکومەتی هەرێم خۆی پڕی دەکاتەوە.
دووپاتیشی کردەوە کە حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ١٠ بڵاودەکاتەوە.