دوای ئەوەی پێگەی "بەغداد ئەلیەوم"ی عێراقی هەواڵێکی لەبارەی تەندروستی نێچیرڤان بارزانییەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاکردەوە گوایە توشی جەڵدەی دڵ بووە، وتەبێژەکەی هەموو ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە.
ئاوێنە: دڵشاد شهاب، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى رایگەیاند "چه‌ند پێگه‌يه‌كى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ده‌نگۆيه‌كيان ده‌رباره‌ى ته‌ندروستيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه. لێره‌وه ڕايده‌گه‌يه‌نين كه ئه‌و ده‌نگۆيانه له هه‌موو ڕاستييه‌كه‌وه دوورن".
راشیگەیاند "سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شێوه‌يه‌كى ئاسايى ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێ ده‌كات".
دەقی لێدوانەکەی وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم..
له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى، به‌ڕێز دڵشاد شهاب، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند:
چه‌ند پێگه‌يه‌كى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ده‌نگۆيه‌كيان ده‌رباره‌ى ته‌ندروستيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه. لێره‌وه ڕايده‌گه‌يه‌نين كه ئه‌و ده‌نگۆيانه له هه‌موو ڕاستييه‌كه‌وه دوورن و سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به شێوه‌يه‌كى ئاسايى ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێ ده‌كات.
دڵشاد شهاب
وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2024/12/10