پێگەی "بەغداد ئەلیەوم"ی عێراقی ئاشکرایکرد، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی سەردانەکەی بۆ فەڕەنسا جەڵتەی دڵ لێیداوە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئاوێنە: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پێگەی "بەغداد ئەلیەوم"ی وتووە "سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، لە کاتێکدا لە پاریس بوو، تووشی جەڵتەی دڵی سوک بوو".
ئەو سەرچاوەیە وتووشیەتی "سەرۆکی هەرێم گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە".