لە سنووری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و گرووپەکانی سوپای نیشتمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا دەستیپێکرد.
ئاوێنە: بەپێی زانیارییەکان، گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن هەوڵدەدەن لە پردی قەرەقۆزاخ بپەڕنەوە ناو کۆبانێ، بەڵام هەسەدە رێگرییان لێدەکات و ئێستا شەڕ و پێکدادان هەیە.
زانیارییەکان ئاماژە بەوەش دەدەن، لە باشوری رۆژئاوای کۆبانێش لە بەنداوی تشرین، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هەسەدە و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەستیپێکردووە.