کەمێک پێش ئێستا بەهۆی بۆردوومانی درۆنی تورکیاوە هەشت ئەندامی خێزانێک لە عەین عیسا گیانیان لەدەست دا.
ئاوێنە: کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی ماڵی هاوڵاتییانی مەدەنی لە گوندی سەفیا لە سنووری عەین عیسا کرد و بەوهۆیەوە هەشت هاوڵاتی مەدەنی کوژران.
بەپێی زانیاری میدیاکانی سوریا، لەو هەشت کەسەی گیانیان لەدەستداوە دوو منداڵی تێدایە.