كەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی کەشوهەوا جێگیر دەبێت و کەشناسێکیش پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات لەم هەفتەیەدا.
ئاوێنە: بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، سبەی چوارشەممە 11ـی مانگ کەشوهەوای شارەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر دەبێت و ئاسمان پەڵەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.
زەکەریا سەڵاح، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت رۆژی 13ـی ئەم مانگە، نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریای نێوەڕاست و دەریای رەش بگاتە هەرێمی کوردستان و سەرەتا شەپۆلەکە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک دەگرێتەوە، دواتر دەبێتە سەرتاسەری و بەشێوەی مامناوەند باران دەبارێت، شەپۆلەکەش 24 کاژێر بەردەوام دەبێت.
ئەو کەشناسە وتیشی: لە 15ـی مانگدا بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن، بەجۆرێک کە پێشبینی دەکرێت لە هەندێک ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی پلەکانی گەرما بۆ خوار 10 پلەی سیلیزی دابەزێت.