رێباز حەملان، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، موچەی مانگی 10 خەرجكراوەو كۆتایی ئەم هەفتەیە موچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكرێت و موچەی مانگی 12ش لەلایەن وەزیری داراییی عێراقەوە رەوانە كراوە بۆ وردبینی و بەزوترین كات دەست بە دابەشكردنی موچەكان دەكرێت.
ئاوێنە: رێباز حەملان، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق، كەمێك لەمەوبەر رونکردنەوەیەکی لەسەر سێ موچەی کۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوەو رایگەیاند، بە هەوڵی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان كە "بەردەوام لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر هێڵ بوە"، محمد شیاع سودانی هاتە سەرخەت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کورتهێنانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشداوە، پاش گفتوگۆیەکی زۆر لە بەغداو پێداچونەوەیەکی زۆر وردەکاری لەسەر تەرخانی بودجەو موچەی هەرێم و فەسڵ و ماددەکانی بودجە، وەک یەک تیم لەگەڵ وەزیری دەرەوە و وەزیری نیشتەجێکردن و جێگری دوەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگری ئەمانەی عامە و سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا و بەندە لە وەزارەتی دارایی بە تەنسیق و کاری رۆژانەو بەردەواممان لەگەڵ سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و سکرتێری ئەنجومەن و فەرمانگەی هەماهەنگی و تیمی وەزارەتی دارایی هەرێم توانیمان موچەی مانگی 10 سەرف بکرێ کە 76 ملیار دینارە و موچەی مانگی 11 کۆتایی ئەم هەفتەیە سەرف دەکرێت کە نزیکەی 759 ملیار دینارە.
وتوشیەتی، لە هەمان کاتدا مناقەلەیەک لە تەرخانکراوی هەرێم لە فەسڵی نۆ دەکرێت بۆ سەر فەسڵی یەکی موچە، بۆ پرکردنەوەی بەشێکی کورتهێنانی موچە كە موچەی هەرێم پێویستی بە 996 ملیار دینارە بۆ هەر مانگێک .
ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەمڕۆش لە بەغدا لیستی موچەی مانگی 12مان گەیاندە وەزیری دارایی عێراق و جەنابی وەزیر تەحویلی کرد بۆ تەدقیقکردن."
رێباز حەملان جەختی كردۆتەوە كە "بە زوترین کات دەست بەدابەشکردنی موچەکان دەکرێت."