ئەنجومەنی سەربازیی منبج: هێزەكانمان بەردەوامن لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی میلیشیاكان
  2024-12-08       695       

ئەنجومەنی سەربازیی منبج رایگەیاند، هێزەكانیان بەردەوامن لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی میلیشیاكانی سەر بە توركیا بۆ سەر شارەكەو دەوروبەری و دەیان چەكداری میلیشیاكان كوژراون و بریندار بون.

ئاوێنە: ئەنجومەنی سەربازیی منبج، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی وتوە، بۆ داپۆشینی شكستەكانیان، پەیجەكانی سەربە گروپە میلیشیاكان بانگەشەی ئەوەیان كردوە كە كۆنترۆڵی روبەرێكی فراوانی منبجیان كردوە، ئەم زانیارییانە درۆن و هێزەكانمان بەردەوامە لە ئەركەكانی بە شێوازی سەربازیی جیاواز بۆ بەرگریكردن لە ناوچەكەو خەڵكەكەی.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، دوای شكستی چەكدارانی گروپە میلیشیاكان، سوپای توركیا پەنای بردۆتە بەر بۆردومانكردنی چەند شوێنێكی شاری منبج بە فڕۆكەی جەنگی و دامەزراوە خزمەتگوزاری و كارگێڕییەكانی كردونەتە ئامانج.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×