فەرماندەیی گشتی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە باكورو رۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاوای كوردستان)، قەدەغەی هاتوچۆی لە تەواوی كانتۆنەكانی ناوچەكە راگەیاند.
ئاوێنە: فەرماندەیی گشتی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، راگەیەندراوێكی لەبارەی دۆخی ئەمنی ناوچەكەیان لەدوای كەوتنی رژێمەكەی بەشار ئەسەد بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، "بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە ئەمنییە ئاوارتەیەی كە لە سوریا هەیەو لەپێناو پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و بەدوربون لە هەر كردەوەیەك كە ببێتە مایەی زیان گەیاندن لە ئاسایشی هاوڵاتیان، قەغەدەی هاتوچۆ لە 8ی شەو تاوەكو 8ی بەیانی لە سەرجەم كانتۆنەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا رادەگەیەنین."