سەرۆكایەتی هەرێم: دادپەروەری و یەكسانی بۆ هەمو پێكهاتەكانی سوریا لەنێویشیاندا كورد دەستەبەربكرێت
  2024-12-08       245       

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە بایەخێكی زۆرەوە چاودێری پێشهاتەكانی سوریا دەكەن و داواش لە هەمو لایەك دەكەن زمانی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیانە بگرنەبەر بەشێوەیەك كە دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەمو پێکهاتەکانی سوریا، لەوانە گەلی کورد، دەستەبەر بکات، هه‌روه‌ها بەشداريی کارايان لە داڕشتنی داهاتوی وڵاتدا، مسۆگەر بکات.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، پەیامێكی لەبارەی پێشهاته‌كانى سوريا بڵاوكردەوەو رایگەیاند"ئێمه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ بايه‌خێكى زۆره‌وه‌ چاودێريی پێشهاتەکانی سوریا دەکه‌ين. داوا لە هەمو لایەك دەکەین زمانی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیيانە بگرنە بەر، به‌ شێوه‌يه‌ك دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەمو پێکهاتەکانی سوریا، لەوانە گەلی کورد، دەستەبەر بکات، هه‌روه‌ها بەشداريی کارايان لە داڕشتنی داهاتوی وڵاتدا، مسۆگەر بکات."

سەرۆكایەتی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە كە "هەرێمی کوردستان له‌ چوارچێوه‌ى عێراقدا پابەنديی خۆی بە پاراستنی پەیوەنديی هاوسەنگ و کارکردن بۆ بەهێزکردنی هاوکاريی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابون لە سەقامگیريی سوریا دوپات دەکاتەوە. هه‌مو ململانێيه‌ك كه‌ دۆخى ناوچه‌كه‌ ئاڵۆز بكات ڕه‌ت ده‌كه‌ينه‌وه‌، هه‌روه‌ها جەخت له‌ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرى و بەرژەوەنديی هەمو گەلان و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ينه‌وه‌."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە "له‌ كاتێكدا پێشهاته‌كان خێران، جەخت له‌ گرنگيی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان دەکەینەوە بۆ دڵنیابون لە داهاتویەکی سەقامگیر بۆ سوریا. بۆيه‌ داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ين ڕۆڵى خۆيان بۆ چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ بگێڕن،‌ هه‌روه‌ها پشتگیريمان بۆ خواستەکانی گەلی سوریا بۆ ئاشتی و ئازادی، دوپات ده‌كه‌ينه‌وه‌."

دەقی پەیامەكە:

په‌يامى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى سوريا

ئێمه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ بايه‌خێكى زۆره‌وه‌ چاودێريی پێشهاتەکانی سوریا دەکه‌ين. داوا لە هەمو لایەك دەکەین زمانی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیيانە بگرنە بەر، به‌ شێوه‌يه‌ك دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەمو پێکهاتەکانی سوریا، لەوانە گەلی کورد، دەستەبەر بکات، هه‌روه‌ها بەشداريی کارايان لە داڕشتنی داهاتوی وڵاتدا، مسۆگەر بکات.

هەرێمی کوردستان له‌ چوارچێوه‌ى عێراقدا پابەنديی خۆی بە پاراستنی پەیوەنديی هاوسەنگ و کارکردن بۆ بەهێزکردنی هاوکاريی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابون لە سەقامگیريی سوریا دوپات دەکاتەوە. هه‌مو ململانێيه‌ك كه‌ دۆخى ناوچه‌كه‌ ئاڵۆز بكات ڕه‌ت ده‌كه‌ينه‌وه‌، هه‌روه‌ها جەخت له‌ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرى و بەرژەوەنديی هەمو گەلان و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ينه‌وه‌.

له‌ كاتێكدا پێشهاته‌كان خێران، جەخت له‌ گرنگيی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان دەکەینەوە بۆ دڵنیابون لە داهاتویەکی سەقامگیر بۆ سوریا. بۆيه‌ داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ين ڕۆڵى خۆيان بۆ چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ بگێڕن،‌ هه‌روه‌ها پشتگیريمان بۆ خواستەکانی گەلی سوریا بۆ ئاشتی و ئازادی، دوپات ده‌كه‌ينه‌وه‌.

سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان

2024/12/8

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×