کەمێک پێش ئێستا، درۆنێکی نەناسراو لە نزیک بارەگا ئەمنییەکانی خورماتوو بینرا و بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەو قەزایە دەڵێت "درۆنەکە بەسەر ئاسمانی قەزاکەدا سوڕاوتەوە و نزیکی بارەگا ئەمنییەکان بووەتەوە و دوای تەقەی هێزەئەمیەکان ناچارکراوە دوربکەوێتەوە".
ئەمڕۆ شەممە، کەمێک پێش ئێستا درۆنێکی نەناسراو بەسەر ئاسمانی قەزای خورماتودا سوڕایەوە و چەند جارێک نزیک بارەگاکانی ھێزە ئەمنییەکانی قەزاکە بویەوەو لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکراو دورکەوتەوە و بەئاڕاستەی شاری هەولێر رۆیشتووە.
لەوبارەیەوە عەمید حسین عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو بە میدیاکانی وت "درۆنێکی قەبارە مامناوەند بەنزمی نزیکی بارەگا ئەمنییەکان بووەتەوە و لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە بینراوە و تەقەی لێکراوە".
ناوبراو زیاتری رونکردەوە "درۆنەکە چەند جارێک بەسەر ئاسمانی قەزاکەدا سوڕاوتەوە و نزیکی بارەگا ئەمنییەکان بووەتەوە و دوای تەقەی هێزەئەمیەکان ناچارکراوە دوربکەوێتەوە و بەئاڕاستەی شاری هەولێر رۆیشتووە".
بەوتەی عەمید حسین "لەئێستادا لەگەڵ هێزەئەمنیەکانی سنورەکەدا لە لێکوڵێنەوەی چڕداین بۆ دۆزینەوەی سەرەداوێک و زانینی خاوەندارێتی درۆنەکە و بەچی مەبەستێک نزیکی بارەگا ئەمنییەکان بووەتەوە".