فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) رایگەیاند، لەگەڵ پێشڕەوی هێزەکانیان لە دێرەزۆر لێبوردنی گشتی بەبێ جیاوازی لەو ناوچانە رادەگەیەنن.
ئاوێنە: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) وتی "لەگەڵ پێشڕەوی هێزەکانمان لە دێرەزۆر و بۆ پاراستنی ناوچەکە لە گۆڕانکارییەکان، لێبوردنی گشتی بەبێ جیاوازی لەو ناوچانە رادەگەیەنین".
موزڵوم کۆبانێ داواش لە هەموو لایەک دەکات هاوکار بن بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی.
فەرماندەکەی قەسەدە ئاماژەی بەوەشدا، رۆڵی خەڵک و هۆزەکانی ناوچەکە لەچاودەگرن بۆ رێگریکردن لە ئاژاوەگێڕی و پاراستنی ناوچەکە. وتیشی "هێزەکانمان پاڵپشتی ئێوەن".