مەیادین: جێگیرکردنی هێزەکانی هەسەدە لەدێرزور بەڕێککەوتن بووە لەگەڵ سوپای سوریا
  2024-12-06       1463       

مەیادین ئاماژە بەوە دەکات کە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەڕێککەوتن لەگەڵ سوپای سوریا لەدەروازەی ساڵحیە لەسەر شاڕێی دێرزور – دیمەشق‌و ئەلبوکمال لەسەر سنووری عێراق جێگیر دەبن، بەڵام ناچنە ناو شارەکانەوە.

 

کەناڵی مەیادین کە کەناڵێکی نزیک لەرژێمی سوریاو حزبوڵای لوبنانە، ئاماژە بەوە دەکات کاروانە سەربازییەکانی "هێزەکانی سوریای دیموکرات" (هەسەدە) بەڕێککەوتن لەگەڵ سوپای سوریا بەرەو ناوچەکانی دێرزور پەڕیونەتەوە.

مەیادین باس لەوە دەکات کە "هەسەدە" لەدەروازەی پانۆراما، بەرەو هەریبشە، لەسەر سنووری ئیداریی نێوان حومس و دێرەزۆر بڵاوەی بەهێزەکانی کردووە، لەوێ لەسەر ڕێگای دێرزور بۆ ئەلمەیادین‌و ئەلبوکەمال جێگیر دەبێت لەسەر سنوری عێراق.

مەیادین ئەوە رووندەکاتەوە جێگیرکردنی هێزەکانی هەسەدە لەناوچەکانی دێرزور، کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڕێککەوتن بووە لەگەڵ سوپای سوریاو بەپێی ئەو ڕێککەوتنەش ئەم هێزانە ناچنە ناو شارەکانی دێرزورو ئەلمەیادین‌و ئەلبوکەمال‌و ناوەندە حکومییەکانی ئەو شارانەو هێزەکانی پۆلیسیش لەوێ ئامادە دەبن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×