دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ چەندرۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت" بارانبارین دەستپێده كات له ناوچه كانی هەرێمی كوردستان و ناوه ڕاستی عێراق".
ئاوێنە: بە گوێرەی راگەیەنراوی دەستەی کەشناسی عێراق سبەی شەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات و پلەکانی گەرما هاوشێوەی چەند رۆژی رابردوو دەبێت".
ئاماژەی بەوەشداوە کە رۆژی یەکشەممە ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان نیمچە هەور دەبێت.
کەشناسی عێراق ئاشکراشی کرد کە رۆژی دووشەممە ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواودەبێت و ئەگەری بارانبارین لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە.