ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە هەڵمەتێكی گەڕان و بەدواداچون بۆ ژماریەك پاڵاوگە لە سنوری پارێزگای هەولێر، لە ئەنجامدا ژمارەیەک لەو پاڵاوگانەیان داخستون کە پابەندی رێنماییەکان نەبون، هەروەها خاوەن یان وەکیلەکانیان دەستگیرکران.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا وتویەتی"بە سەرپەرشتیی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ پۆلیسی هەولێر، نوێنەری دەستەی ژینگە و ناحیەی گوێر، هەستاین بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی گەڕان و بەدواداچون بۆ چەند پاڵاوگەیەک لە سنوری پارێزگای هەولێر".
ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەو پاڵاوگانە بە دانانی پاڵاوگەی دوەم لە نێو پاڵاوگەکانی خۆیان، جۆرە گازوایلێکی کوالێتی نزم بەرهەمدەهێنن و لەکاتی بەرهەمهێنانیدا جۆرە گازێکی ژەهراوی دەخاتە ژینگەوە کە زۆر زیانبەخشە، بەوهۆیەوە ژمارەیەک پاڵاوگە کە پابەندی رێنمایەکان نەبون، خاوەن یان وەکیلەکانیان دەستگیرکران و پاڵاوگەکانیشیان داخران."