عەبدولڕەحمان خەلیل مورشید دامەزرێنەری پارتی هاوپەیمانی نیشتیمانی دیموکراتی سوریا لە ناوچەی شەهبا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئاوێنە: پارتی هاوپەیمانی نیشتمانی دیموکراتی سووریا، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" عەبدولڕەحمان خەلیل مورشید کە یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ئەو پارتە، لە کاتی هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر ناوچەی شەهبا، بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەست گروپە چەکدارەکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
پارتەکە دەشڵێت" مورشید لە تەمەنی گەنجییەوە، بەشداری لە بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستاندا کردووە و ڕۆڵیشی لە دروستکردنی چەندین دامەزراوە و لیژنەی شارۆچکەی جندەریس و هێزەکانی ئاسایشدا هەبووە".