لە شەڕەكەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی چەند کەسێك بریندار بوون و برینی یەكێكیان سەختە
  2024-12-05       586       

لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو قوتابی لەنێو زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کە دواتر بوو بەشەڕی نێوان خێزانەکانیان، چەند کەسێك بریندار بوون و برینی یەكێكیان سەختە.

ئاوێنە: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05-12-2024، شەڕةكە بەجۆرێك رویدا سەرەتا شەڕەکە لەنێو کافتریای زانکۆ ڕووی داوە، بەڵام دواتر هەردوو قوتابییەکە کەسوکاریان ئاگادار کردووەتەوە و لە دەرەوەی زانکۆ، شەڕەکە گەرمتر بووە و بە دار و بەرد و چەقۆ لە یەکتریان داوە."

لە ئەنجامی شەڕەکە چەند کەسێك بریندار بوون، بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و دۆخی تەندوستی یەکێکیان ناجێگیرە،  دیار نییە، بریندارەکان ئەو دوو قوتابییەن یان کەسوکاریانن.

شایەت حاڵەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە شەش کەسیان لە دەرەوەی حەرەمی زانکۆ هاتوون و هێرشیان کردۆتە سەر زانکۆ و خوێندکاری زانکۆ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×