وادەی شەپۆلێكی نوێی بارانبارین راگەیەندرا
  2024-12-05       1049       

دەستەی كەشناسیی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت و پلەی گەرمیش نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوی ئەمڕۆ.

ئاوێنە: ڕاشیدەگەیەنێت: رۆژی شەممە ئاسمان هەور دەبێت لە ناوچەكانی هەرێم و باكوور و ناوەڕاست، نیمچە هەوریش دەبێت لە باشوور، لەگەڵ بەرزبوونەوەیەكی كەمی پلەی گەرمی لە سەرتاسەری وڵات، هەروەها رۆژی یەكشەممە ئاسمان لە ناوچەكانی هەرێم و ناوەڕاست هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێم و باكوور لە كاتەكانی شەودا، وەک ئەوەی لە پێشبینییەكانی كەشناسیی عێراقدا هاتووە.

كاریگەریی بارانەكە بۆ كاتی بەیانیی رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت، ئێوارە بۆ پەڵەهەور دەگۆڕێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×