لێدوانی وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم لەبارەی دیاریكردنی وادەی بەڕێوەچونی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان
  2024-11-24       128       

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاند، كۆمسیۆن سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی لە پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ئاگاداركردۆتەوەو لە داهاتویەکی نزیکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچونی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەردەکات.

ئاوێنە: دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/11/24، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بەنوسراوی فەرمی، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئاگادارکردەوە.

سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم، وتی، بەپێی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە داهاتویەکی نزیکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچونی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەردەکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×