هاوسەرۆكی دەم پارتی: قەیوم دزینی ئیرادەی گەلە
  2024-11-24       120       

تولای حاتیمئۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی ڕایگەیاند، “هەرگیز سەر لەبەردەم زیهنییەت و ڕژێمی قەیوم نەوی ناکەین، قەیوم دزینی ئیرادەی گەلە “.

ئاوێنە: تولای حاتیمئۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسێكدا وتی“ئێمە هەرگیز لەبەردەم زیهنییەتی قەیوم‌پەرست سەر نەوی ناکەین، هەرگیز سەر بۆ ڕژێمی دەسەڵاتخوازی فاشیست نەوی ناکەین، قەیوم دزینی ئیرادەی گەلە، کودەتای سیاسییە بە دەستی دادگا و پۆلیس، هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ کودەتای سەربازیی 12ی ئەیلول نییە،  لەناوبردنی مافی دەنگدان و هەڵبژاردنە."

هەروەها تیشکی خستەسەر گفتوگۆکان دەربارەی پرسی کورد، وتی: “ئەوانەی لەم وڵاتە لە هەموان زیاتر ڕوبەڕوی فشار و نکۆڵی دەبنەوە، عەلەوی و کوردن. بۆ چارەسەری دیموکراتی و ئاشتییانەی پرسی عەلەوی و کورد، تێکۆشان مەزنتر دەکەین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×