هەپەگە رایگەیاند، لە چالاكییەكی گەریلادا لە ناوچەی خواكورك لە باشوری كوردستان، درۆنێكی سوپای توركیا خراوەتەخوارەوە.
ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، رۆژی 21ی ئەم مانگە لە چالاكییەكی گەریلادا لە ناوچەی رۆژئاوای زاپ، سیستمێكی راداریی سوپای توركیا لەناوبرا.
ئەوەشی خستۆتەڕو، رۆژی 22ی ئەم مانگەش لە چالاكییەكی دیكەی گەریلادا لە ناوچەی خواكورك، درۆنێكی سوپای توركیا خرایە خوارەوەو درۆنەكە بە تێكشكاوی لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستی بەسەردا گیرا.