كهسوكاری داستان مەحمود، ئەو پێشمەرگەیەی كە مانگێك لهمهوبهر لەبەردەم بنکەی پۆلیسی کوردسات لە شاری سلێمانی تهقهی لێكرا و بریندار كراو ئهمڕۆ گیانی لهدهست دا، ماڵی یهكێك له تۆمهتبارهكانیان سوتاند.
ئاوێنە: داستان مەحمود حەمە ئەمین، پێشمەرگەی لیوای1، فەوجی سێ لە ماڵی مام جەلال لە بەغدا، دوای مانەوەی بۆ ماوەی مانگێک لە نەخۆشخانەو لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکدا، کە لە لایەن کەسێکەوە بە سێ فیشەک تەقەی لێکرا، ئەمڕۆ یەكشەممە، گیانی لەدەستدا.
له كاردانهوهش بهرامبهر ئهو كاره، كهسوكاری ئهو پێشمهرگهیه ئهمڕۆ چونهسهر ماڵی یهكێك له تۆمهتبارهكان و ئاگریان تێبهردا.
یەکێک لە بنەماڵەکەی داستان مەحمود، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بکەری ئەم کارە لە 24ی تشرینی یەکەمی 2024، لە ناو بکەی پۆلسی کوردستان لە شاری سلێمانی بە سێ فیشەک تەقەی لە کورەکەمان کرد و تا ئێستاش بکوژەکە دەستگیر نەکراوە."
ئەو لەبارەی بکوژەکانەوە ئەوەی خستەڕو، "کەسێک بەناوی "فەرهاد" کە لە سکرتاریەت، لیوای یەک دەوام دەکات، یەکێک لەو بکوژانەی کە ئامۆزایەکی ئێمەی کوشتوە، هەروەها بکوژەکەی دیکەش کە داستانی کوشتوە، برازای فەرهادە و مولازمە، بەڵام نازانم چۆن ڕێگەی پێدراوە بەچەکەوە بچێتە ناو بنکەی پۆلیسی کوردسات".
باسی لەوەش کرد، "لەوکاتەوە ئەم کورەی ئێمە چوەتە ژورەوە بێ چەک بوە، بەڵام نازانم ئەو مولازمە چۆن بەچەکەوە چوەتە ژورەوە، ئەبێت پۆلیس ڕونکردنەوە لەوبارەوە بدات"، وتیشی، "لەوکاتەدا بکوژەکە لە نهۆمی دوەمی بنکەی پۆلیسی کوردسات، میلی چەکەکەی ڕاکێشاوە ئامادەکاری بۆ کوشتنی کوڕەکەی ئێمە کردوە، کاتێک کوڕەکەی ئێمە لە پلیکانەکان دێتە خوارەوە لەناو هۆڵەکەدا لەبەردەم پرسگە سێ فیشەکی لێ دەدات."
ئهو كهسهی بنەماڵەی کوژراوەکە وتیشی: "داوا لە هەر یەک لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دەکەم دۆسیەی کوژرانی داستان مەحمود حەمە ئەمین بگرنە ئەوستۆ و با یاسا سەروەر بێت."
داستان مەحمود حەمە ئەمینی تەمەن 40 ساڵ، پێشمەرگەی لیوای1، فەوجی سێ بو لە ماڵی مام جەلال لە بەغدا دەوامی دەکرد، خێزاندارە و خاوەنی دو منداڵە، لە ڕوداوێکی تەقەکردندا کە لە 24ی تشرینی یەکەمی 2024 رویدا، لە لایەن کەسێک بە ناوی فەرهاد کە لە "سکرتارییەت" لیوای1 دەوامی دەکرد، بە سێ فیشەک تەقەی لێکرد، ئەمڕۆ دوای مانەوەی بۆ ماوەی مانگێک لە نەخۆشخانەو لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکدا گیانی لەدەستدا.